به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له یۆرۆنیوز، پۆلیسی تورکیا ۵ که‌سی به تۆمه‌تی هاک کردنی کاناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی قه‌ته‌ر ده‌ستگیر کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته له‌م هێرشه ئینترنتییه‌دا، لێدوانی دژ به بۆچوونه‌کانی ئه‌میری قه‌ته‌ر بڵاو کراوه‌ته‌وه.
به هۆی ده‌ستگیر کردنی ئه‌م که‌سانه، ناوه‌ندی دادی قه‌ته‌ریش ئاگادار کراوه‌ته‌وه. داواکاری گشتی قه‌ته‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ی پشت ڕاست کرده‌وه و ئاماژه‌ی دا که لیکۆڵینه‌وه‌کان درێژه‌ی هه‌یه.
شایانی باسه که ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا چه‌ند لێدوانێک له ئه‌میری قه‌ته‌ر بڵاو کرایه‌وه که ڕایگه‌یاندبوو ئێران وڵاتێکی به هێزی ناوچه‌که‌یه و پێیان خۆشه دووباره په‌یوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بێت، ئه‌م لێدوانانه دواجار بووه هۆی ئه‌وه‌ی چوار وڵاتی عه‌ره‌بی گه‌ماڕۆی ئابووری قه‌ته‌ر بده‌ن و په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته بپچڕێنن.
Your Comment