به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سورمییه نیوز، یه‌کینه سه‌ربازییه‌کانی سه‌یدولشوهه‌دای عێراق به بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاماژه‌ی دا که له بادیه‌ی شام تۆڵه‌ی خوێنی شه‌هید موحسن حوجه‌جی ده‌که‌نه‌وه.
له میانه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه: فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌کانی یه‌کینه‌کانی سهیدولشهههدا بنکه و باره‌گاکانی داعشیان له بادییه‌ی شام له پڕۆسه‌یه‌کی ئاڵۆزدا به خه‌ستی بۆردمان کردووه.
هه‌روه‌ها نووسراوه: ئه‌م ئۆپراسیۆنه له قووڵایی بادییه‌ی شام و به مه‌به‌ستی تۆڵه سه‌ندنه‌وه له خوێنی شه‌هید حوجه‌جی ئه‌نجام بووه. ئێمه تاکوو شکستی ته‌واوی داعشییه‌کان و ئه‌مریکای هاوپه‌یمانیان به‌رده‌وام ده‌بین له‌م ئۆپراسیۆنانه‌ی خۆمان.
Your Comment