بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، یەکێک لە فەرماندەکانی سەربازیی سووری ڕایگەیاند: سوپای سووریا و حزبوڵڵا ئۆپەراسیۆنی سەربازیان لە بەرزاییەکانی قاڕە و جەراجیر لە قەڵەموون بە ئامانجی ئازادکردنەوەی لە بندەستی داعش و بەرەی نوسرە دەستی پێکرد.
ناوبراو وتیشی: ئەو ئۆپەراسیۆنە بریتییە لە هێرشی زەوینی و دزەکردنە ناو مۆڵگەکانی داعش و سەقامگیرکردنی پێگەی خۆیان و پاشان هێرشی خێرای هێزەکانی ئۆپەراسیۆن بە پشتیوانیی تۆپخانەکان. پێکدادانەکان بە گرژی بەردەوامن و سوپای سووریا و خۆڕاگریی لوبنان تەواو بە سەر ناوچەکەدا زاڵ بوونە و ڕێڕەوە گرینگەکان و لەوان مەرتەیبە، میرا و زەمرانی تەواو کۆنتڕۆل کراوان.
ئەو فەرماندەیە ڕاشیگەیاند: ئۆپەراسیۆنەکە تا تەسلیم بوون یان کوژرانی داعشیەکان بەردەوام دەبێت و هێزی ویشکایی درێژە بە پێشڤەچوونی خۆی بەرەو بەرزایی قەرنە زویتینە لە سەر سنووری سووریا لە گەڵ لوبنان دەدات.
Your Comment