فەرهادی کۆکەن لە ئەمریکای باشوور دەرکەوتەوە

پیاوێکی نیکاراگۆیی زیاتر لە ٤٠ ساڵە کە لە دڵی کێودا دەژی و تەمەنی داناوە بۆ نیگارکێشانەوە لە سەر گاشەبەردکان.

گۆڤاری مێهر: ئالبێرتۆ گوتیەرز ئێستا بۆ چل ساڵ دەچێت کە بە تاقی تەنیا لە کوێستانەکانی نیکاراگۆ دەژی. ئەو کاتێک کە ٩ ساڵی بووە خەونی گەرەترین بەرهەمی هونەریی داڕشتراوە لە بەردی دەبینی و هەر ئەو خەونە بووە هەوێنی بڕیارێک بۆ بە جێ هێشتنی ماڵ و زێدی خۆی و پەنا بردنە بەر سروشتی ڕووت و شاخ و بەرد.

گوتیەرز بەو جۆرەی کە لە دایکی بیستووە لە مانگی ئاکتەوبری ساڵی ۱۹۴۴ لە دایکبووە، بەڵام هیچ بەڵگەیەک لەبارەی لە دایکبوونی بە دەستەوە نییە. هەر لە هەرەتی منداڵیدا هۆگری گەڕان بە ناو دارستان و سروشت بووە و لە ۳۳ ساڵیدا بڕیار دەدات بچێتە ناو دارستان و ژیانێکی نوێ دەست پێ‌بکات و هەر لەو دابڕانەدا بوو کە ئەو گاشەبەردی ئێستای بۆ داڕشتنی بەرهەمە هونەرییەکەی هەڵدەبژێرێت. ئێستا ناوی "پیاوی بەردین"یان لێ ناوە و بۆتە یەکێک لە هێماکانی نیکاراگۆ.

ئەم پیاوە نیکاراگۆیە رۆژی ٣ کاتژمێر لە سەر گاشەبەرەکانی تەنیشت کەلاوە دارینەکەی ئیش دەکات و ئێستا دوای ٤ دەیە توانیویەتی کۆمەڵێکی زۆری هێما و نیگار لە سەر ئەو گاشەبەردە بنەخشێنێت، ڕەنگە ئەمڕۆ بتوانین بڵێین ئەو خەونی منداڵییەکەی وەدی هاتووە و توانیویەتی بەرهەمێکی هونەریی گەورە و مەزن لە سەر ئەو گاشەبەردە داڕێژێت و هاوکات بە ناوبانگترین پرستگەی ناوچەش چێ بکات.

لە دەیەی ۷۰ی زایینی کاتێک کە شۆڕشی نیکاراگۆ سەری هەڵدا، ئالبێرتۆ بڕیاری دا نەچێتە هیچ سەنگەرێکەوە و درێژە بە ژیانی کەسێنیی خۆی بدات و سەرقاڵی کار لە بەندەرێک دەبێت. بەڵام لەو ساڵانەدا بەردێکی نەخشێنراوە دەبینێتەوە و ئەو ڕووداوە خەونی منداڵیی بیردێنێتەوە و دەست لە کاری بەندەر هەڵدەگرێت و ڕوو لە پەیکەرتاشی دەکات.

ئالبێرتۆ گوتیەرز لە کەلاوەیەکی دارین دەژی و لە سەر زەوی دەنوێت و دەستی بە هیچ ئاوێکی ڕەوان ناگات. زۆربەی کاتەکان لە دارستانە و لە شتەکانی ژیانی شاری و ئینتەرنێت ناگات.

ئالبێرتۆ بەردەوام حەزی لە پەیوەندی لە گەڵ خەڵکی وڵاتانی دیکە بووە و ئێستا ئەو هەلەی بۆ ڕەخساوە. خەڵکی نیکاراگۆ وێنەکانی، ماڵ و هونەرەکەیان لە ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەدا بڵاوکردۆتەوە و بوونەتە هۆی ئەوەی کە گەشتیاران لە وڵاتانی دیکەوە تەنیا بۆ دیتنی هونەرەکانی ئالبێرتۆ ڕوو لەو شوێنە بکەن و بە وتەی ئەو هونەرمەندە گۆشەگیرە لە ماوەی ۱۰ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ۳۰ هەزار کەس سەردانیان کردووە و لە نزیکەوە بە سەریان کردۆتەوە.

ئالبێرتۆ هیچکات هاوسەرگیری نەکردووە و هیچ منداڵێکی نییە، بەو حاڵەشەوە هەست بە تەنیایی ناکات، چونکا ئەو خەڵکەی سەردانی کارەکانی دەکەن زۆر بە مێهرەبانی خۆشەویستییەوە لە گەڵیدا دەجووڵێنەوە و ئەگەر پێویستی بە یارمەتی بێت، هۆشیان پێوەیە.

News Code 12114

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =