بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیرنا، سەرۆکی سەرچاوە سروشتییەکانی کامیاران بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەو ئاگر گرتنە لە دوو ڕۆژی پێشەوە دەستی پێکردووە، وتی: تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ دۆنم لە دارستان و لەوڕگەکانی ئەو ناوچە لە ئاگردا سووتاوە.
ئیسماعیل پیروەندی بە ڕگەینادنی ئەوەی کە هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە دیار نییە و لە دەستی لێکۆڵیەنەوە دایە، وتی: کوژاندنەوەی ئاگر بە هۆی هەڵکردنی با، چڕ بوونی گژوگیا و ئەستەم بوونی هاتوچۆ لە ناوچەکە، تووشی کێشە هاتووە و ژینگەوانان و ئەندامانی ڕێکخراوە و ئەنجومەنە ژینگەییەکانی شارە جیاجیاکانی پارێزگای کوردستان لە گەڵ خەڵکی ناوچەکە بۆ ڕاگرتنی ئاگرەکە لە هەوڵ دان.
لە ئەو ناوچە تا ئێستا ١١٧ جۆر پەلەوەر، ٢٣ جۆر مەمکدار، ١٧ جۆر خزۆک و ٢٤٢ جۆر گیا، ناسراوە و گرنگترین جۆری بوونەوەرەکانی ئەوێ کەڵ و پەزە کێوی، ورچی قاوەیی، هەڵۆ و هوما و زۆر بوونەوەری دیکەن.
Your Comment