به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوێنێ چوارشه‌مه ۴‌ی گه‌لاوێژ، ناوه‌ندی ڕاهێنانی زمانی فارسی بۆ خوێندکارانی بیانی له زانکۆ کوردستان به ئاماده بوونی مالک هاشمـی، ڕاوێژکاری فه‌رهه‌نگی ئێران له شاری سلێمانی و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی زانکۆ کوردستان ده‌ستی به کار کرد.
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده، سه‌رۆکی په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی زانکۆ کوردستان له‌م ڕێوه‌ڕه‌سمه‌دا وتی: ئامانج له کردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌نده ڕێکخستنی خولی زمانی فارسی بۆ ۴۶ خوێندکاری هه‌رێمی کوردستانه که له ئێستادا له‌م زانکۆیه ده‌خوێنن.
ئه‌و له درێژه‌دا ئاماژه‌ی دا که زانکۆ کوردستان چالاکی یه‌کجار زۆری هه‌یه و ئێسته سه‌رۆکی ڤۆرکشاپه سه‌رتانسه‌رییه‌کانی زانکۆکانی ئێرانه بۆ کار و باره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان.
حه‌سه‌ن زاده وتی: له ئێستادا زانکۆ کوردستان له‌گه‌ڵ ۸ زانکۆی هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌ندی زانستی هه‌یه که بریتین له: زانکۆ سه‌لاحه‌دین، سلێمانییه، پۆلی تکنیک، چرمۆ، گه‌رمیان، هه‌ڵه‌بجه و زانکۆی کۆیه. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م ۸ زانکۆیه ڕێککه‌وت نامه‌ی هاوکاریمان واژۆ کردووه.
بۆچوونی ئێوە