به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سامان ئه‌حمه‌دی ڕایگه‌یاند: له نێوان ڕۆژانی ۶ بۆ ۸ی گه‌لاوێژ له سنه فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌تاو به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌و زیادی کرد: له‌م خوله‌ی فستیڤاڵه‌که ئاستی فستیڤاڵه‌که به باشی به‌رز بووه‌ته‌وه و چه‌ند گرووپێکی پرۆفشناڵ تر به‌شداریان کردووه.
ئه‌و وتی: ۲۱ به‌رهه‌م له گرووپه مهولونامه خوێنه‌کان و ۱۷ به‌رهه‌م له مهنقهبهت خوێنه‌کان له سه‌رتانسه‌ری ئێرانه‌وه گه‌یشتووه‌ته ده‌ست ده‌بیرخانه‌ی فستیڤاڵه‌که.
به‌ڕێوه‌به‌ری سێهه‌مین فستیڤاڵی مهولونامه خوێنی هه‌تاو وتی: سه‌رجه‌م ۱۴ گرووپی مهولونامه خوێنی به‌شدارن که دوو گرووپی له هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆ کێبه‌رکێ هه‌ڵبژێردراون. هه‌روه‌ها ۱۲ گرووپ بۆ به‌شی مهنقهب خوێنی ئاماده کراون تاکوو به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان پێشکه‌ش بکه‌ن.
هه‌روه‌ها بڕیار وایه که له ته‌نیشت ئه‌م فستیڤاڵه ڕێوڕه‌سمێک له مه‌زارگه‌ی هاجره خاتوونی سنه و شهوهیادێک بۆ محه‌مه‌د شهمس قوڕه‌یشی به‌ڕێوه بچێت.
Your Comment