به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ردار ڕه‌مه‌زان شه‌ریف، وته‌بێژی سوپای پاسدارانی ئێران له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی ئێران وتی: به پێی ئه‌و زانیارییه وردانه‌ی به ده‌ستی ئێمه گه‌یشتووه ئۆپراسیۆنی مووشه‌ک بارانی داعشییه‌کان له ده‌یره‌زوور سه‌رکه‌وتوو بووه.
سه‌ردار شه‌ریف زیادی کرد: مووشه‌که‌کانی سوپای پاسداران بنکه و باره‌گای فه‌رمانده‌کانی داعشی له ده‌یره‌زوور خاپوور کردووه.
وته‌بێژی سوپای پاسداران ئاماژه‌ی دا: لێدانی تیرۆریسته‌کانی داعش له دوو پارێزگای سوننه نشینی به‌ره‌و ناوه‌ندی تیرۆریسته‌کانی داعش په‌یامێکی زۆر ڕوونی هه‌یه که ئه‌وه‌ش ئه‌م په‌یامه‌یه که هه‌موو ئێرانییه‌کان له دژی داعش یه‌کگرتوون.
سه‌ردار شه‌ریف وتی: ئۆپراسیۆنی مووشه‌کی سوپای پاسداران ته‌نیا به‌شێکی بچووک له هێزی وڵام دانه‌وه و به‌رگریکارانه‌ی ئێرانه له دژی تیرۆریسته‌کان و دوژمنه‌کانی ئێران.
وته‌بێژی سوپا جه‌ختی کرد: ئه‌وانه‌ی له ناوچه‌که و جیهان پشتیوانی له تیرۆریسته‌کان ده‌که‌ن ده‌بێت به باشی په‌یامی مووشه‌ک بارانه‌که‌ی ئێمه وه‌ربگرن.
Your Comment