به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئارا نیوز، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه که ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی شاری ره‌قه له لایه‌ن کوردی سووریاوه ده‌ستی پێ کردووه، له‌م ماوه‌دا هێزه کوردییه‌کان چه‌ندین جۆره چه‌کی تورکیان له شاره‌که دۆزیوه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دوای ئه‌وه‌ی هێزه کوردییه‌کان چه‌ندین شه‌قامی شاری ڕه‌قه‌یان کۆنترۆڵ کرد، ده‌ستیان به سه‌ر چه‌ندین جۆره چه‌کی تورکیدا گرتووه که پێشتر ڕاده‌ستی تیرۆریسته‌کانی داعش کراوه.
هێزه کوردییه‌کان چه‌کی جۆری M۷۲ LAW دۆزیوه‌ته‌وه که چه‌کێکی تورکییه و تیرۆریستانی داعش له شه‌ڕدا سوودی لێده‌به‌ن.
له سه‌ر ئه‌م چه‌کانه ناوی تورکیا هه‌ڵکۆڵراوه که نیشانی ده‌دات چه‌که‌کان له کارگه تورکییه‌کان به‌رهه‌م هاتووه و دواجار ڕوانه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا کراوه. هه‌روه‌ها له‌م نێوانه‌دا دوو جۆره‌ی چه‌کی دیکه‌ی تورکی به ناوی چه‌کی LAW و چه‌کی G۳ ده‌ستی به سه‌ردا گیراوه که ئه‌مانه‌ش له لایه‌ن تورکیاوه به‌رهه‌م هاتوون.
شایانی باسه، تورکیا دوێنێ جێگری پارتی کۆماری خوازی گه‌لی به ۲۵ ساڵ زیندانی سزا دا، ناوبراو ساڵی ۲۰۱۴ له ڕاپۆرتێکدا به به‌ڵگه ئاشکرای کرد که ڕێکخراوی ئه‌منی تورکیا سه‌رقاڵی ناردنی چه‌ک بۆ سووریایه و ئه‌م کاره‌ش له ژێر ناوی یارمه‌تی مرۆڤانه ئه‌نجام ده‌دات.
Your Comment