به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له په‌یامێکی تویتریدا ڕایگه‌یاند که کاردانه‌وه‌ی ترامپ به هێرشه تیرۆریستییه‌کانی سه‌ر ئێران قیزه‌ون بوو.
ئه‌و نووسی: ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی کۆشکی سپی و گه‌ماڕۆکانی کۆنگرێس له حاڵێکدا بوو که ئێران سه‌رقاڵی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆر بوو که له لایه‌ن خودی ئه‌مریکا پشتیوانی ده‌کرێن، ئه‌م کاردانه‌وه قیزه‌ون بوو. خه‌ڵکی ئێران پاگه‌نده‌ی دۆستایه‌تی ئه‌مریکا ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه.
شایانی باسه که دۆناڵد ترامپ له کاردانه‌وه به هێرشه تیرۆریستییه‌کانی سه‌ر شاری تاران پاگه‌نده‌ی کردبوو که وڵاتان قوربانی ئه‌و شته ده‌بن که خۆیان پشتیوانی لێ ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها کۆشکی سپی ڕایگه‌یاند که ئێمه هاوخه‌می خۆمان بۆ خه‌ڵکی ئێران و قوربانییه‌کانی هێرشه تیرۆریستییه‌کانی سه‌ر ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نین.
شایانی باسه که دوێنێ ۶ تیرۆریست هێرشیان کرده سه‌ر بینای مه‌جلیس و مه‌زاری ئیمام خومه‌ینی (ره) که به‌م هۆیه‌وه ۱۲ که‌س شه‌هید بوون و ۴۲ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
Your Comment