به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی سکای نیوز، به‌ڕێوه‌به‌رانی فستیڤاڵێکی مۆسیقا له ئا‌ڵمانیا دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی کاری تیرۆریستیان لێ‌کرا، به په‌له شوێنی فستیڤاڵه‌که‌یان چۆڵ کرد.
به‌م پێیه ئه‌م فستیڤاڵه که بڕیار وا بوو بۆ ماوه‌ی ۳ ڕۆژ له شاری مندیگ له ڕۆژئاوای ئا‌ڵمانیا به‌ڕێوه بچێت، له یه‌که‌م شه‌وی به‌ڕێوه‌چوون هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
به هۆی ئه‌و بۆمبڕێژییهی ئه‌م دواییه‌ی شاری مه‌نچستر له بریتانیا، پۆلیسی ئا‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند که ژماره‌ی هێزه ئه‌منییه‌کان له فستیڤاڵه مۆسیقایی و هونه‌رییه‌کان به‌رز ده‌کاته‌وه.
پۆلیس هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه که به‌ڵگه‌ی باشیان به ده‌سته‌وه‌یه که گرووپێک له دوای کاری تیرۆریستی له‌و فستیڤاڵه‌دا بوون.
شایانی باسه که له‌م فستیڤاڵه‌دا ساڵانه زیاتر له ۹۰ هه‌زار که‌س له سه‌رتانسه‌ری جیهانه‌وه به‌شداری ده‌که‌ن. هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه تاکوو ماوه‌یه‌کی نادیار فستیڤاڵه‌که وهداخرا.
Your Comment