ئیستکباری جیهانی بە دوای دزینی بەیتولموقەدەسە

فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە پەیامێکدا هەڵبژاردنی ئیسماعیل هەنیەی وەکوو سەرۆکی نووسینگەی سیاسیی حەماس پیرۆزبایی کرد و هیوای خواست هەوڵەکانی ئەو بزووتنەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دفاع پرێس، سەر لەشکر قاسم سڵێمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە پەیامێکدا هەڵبژاردنی ئیسماعیل هەنیە بە سەرۆکی نووسینگەی سیاسیی حەماس و هەروەها هەڵبژاردنی یەحیا سنوار وەکوو سەرۆکی نووسینگەی سیاسی ئەو بزووتنەوە لە کەرتی غەزە پیرۆزبایی کرد.

لە ئەو پەیامەدا هەنیە بەم جۆرە خراوەتە بەر دەنگەوە: هیوادارین بە هەوڵەکانی ئێوە بۆ داکوتانی ڕەگ و ڕیشەی بەرخۆدان لە بزووتنەوەی حەماسدا.

ناوبراو زیادی کرد: هیوادارین ئەوەی کە بە قازانجی نەتەوەی فەلەستینە بە دەستی خەیری ئێوە بەدی بێت؛ ئیستکبار و دەستوپەیوەندە زایۆنییەکەی بە دوای خەسار گەیاندن بە نەتەوەن.

فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانئ ئێران پاشان جەختی کرد: ئیستیکباری جیهانی و زایۆنیزم بە دوای بە لارێیا بردنی جیهادی ئۆمەت لە ڕێبازە ئیسلامییەکەین، ئەوان بە دوای دزینی قودسن ئەویش لە چرکەیەکی سەختدا کە لایەنگرەکانی ئەو شارە تووشی لاوازیی ئیرادە بوونەتەوە و دەستیان لێی کێشاوە.

قاسم سڵێمانی پاشان وتی: جگە لە پیاوە گەورەکان، کەسێک دەست ناداتە کاری گەورەوە لە دۆخی سەختدا؛ چاومان بڕێوەتە دووربینیی ئێوە – هەر ئەو جۆرە کە لەگەڵتان پەیمانمان بەستووە- بۆ گەیشتن بە داهاتوویەکی باشتر کە تێیدا قەیرانی ناخۆیی بە زیرەکی چارەسەر دەبێت؛ ئێمە چاوەڕوانی پتەو کردنەوەی یەکپارچەیی لە گەڵ دۆستانی حەماس، هاوپەیمانانی بەرخۆدانین تا سەرەنجەکان وەکوو ڕابردوو دووبارە بگەڕێنەوە بۆ لای ئارمانی فەلەستین.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: چاومان بڕیوەتە هەوڵەکانی ئێوە بۆ گەڕانەوەی دووبارەی ئارمانی فەلەستین بۆ سەرووی شەڕی جیهانیی موسڵمانان. جەخت لە سەر ئەو خاڵە دەکەین کە هەمووان ئەبێ لە خزمەتی ئارمانی فەلەستیندا بن و ئیزن نەدەین کە ئەو بابەتە ببێتە قوربانیی قازانجی کەسانی تر و بڕێ کۆبەند.

فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران وتیشی: هیوادارین هەوڵەکانی ئێوە تا ئازاد کردنی مزگەوتی ئەقسا و تەواویی خاکی فەلەستین بە دەستی قارەمانەکانی فەلەستینی درێژەی هەبێت و قودس وەکوو ڕابردوو ببێتە شوێنی دیداری تەواویی موسڵمانان و مەسێحییەکان.

News Code 10239

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =