AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ٧ ٠٨:٠٧

دەستپێشخەریی جێگری ترامپ بۆ زیندوو کردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئێران

دەستپێشخەریی جێگری ترامپ بۆ زیندوو کردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئێران

میدیایەکی ئەمریکی بانگەشەی ئەوەی کرد کە جێگری ترامپ دەستپێشخەرییەکی نوێی بۆ زیندووکردنەوەی دانوستانەکانی لەگەڵ ئێران کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە پشت بەستن بە ئەلجەزیرە، ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ لە ئەمریکا بە پشت بەستن بە چەند بەرپرسێکی واشنتۆن بانگەشەی ئەوەی کردووە کە جەی دی ڤانس جێگری دۆناڵد ترامپ، پەیوەندی لەگەڵ "موحسین ڕەزایی" سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بۆ زیندووکردنەوەی دانوستانەکان کردووە.

ڕۆژنامەکە هەروەها بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئەمریکی و سەرچاوە ئاگادارەکان بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ڤانس بە فەرمانی ترامپ پەیامێکی بۆ ڕەزایی ناردووە.

ئیدیعای ئاکسیۆس: پەیامەکەی ڤانس بۆ ڕەزایی جەختی لەسەر پێویستی پێداچوونەوە بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران کردەوە

بەرپرسێکی ئەمریکی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی ئاکسیۆس پاگەندەی کرد کە پەیامی ڤانس بۆ ڕەزایی جەختی لەوە کردووەتەوە کە هەر دانوستانێک بۆ پێشگرتن لە هێرشەکان پێویستی بە پێداچوونەوە بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران هەیە.

هەروەها ئەو دەزگا میدیاییە بە پشتبەستن بەو بەرپرسە ئەمریکییە بڵاویکردووەتەوە کە ترامپ تامەزۆیی خۆی بۆ ناردنی پەیامەکەی ڤانس بۆ ڕەزایی نیشانداوە.

لە لایەکی دیکەوە، نیوز نەیشن لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، پەیوەندیی چڕ و پڕ لە نێوان لایەنی ئێرانی و ئەمریکی لە ڕێگەی ناوبژیوانانەوە ڕوویداوە.

News ID 60702

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha