AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ٩ ١٢:٣٥

وتەبێژی ئەرتەشی ئێران هەڕەشە لە ترامپ دەکات؛ سەرکێشی بکەیتەوە دەتچەقێنین

وتەبێژی ئەرتەشی ئێران هەڕەشە لە ترامپ دەکات؛ سەرکێشی بکەیتەوە دەتچەقێنین

وتەبێژی ئەرتەش وتی: ئەگەر سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە هەڕەشە و ڕاکێشانی زایۆنیستەکان جارێکی دیکە دەست بە سەرکێشیەکی دیکە لە ناوچەکە بکات، بێ گومان شەڕێکی جوگرافیای فراوانتر هەڵدەگیرسێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر محەممەد ئەکرامی نیا وتەبێژی ئەرتەش لە سۆشیال میدیا نووسیویەتی: ئەگەر سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە بە هەڕەشە و ڕاکێشانی زایۆنیستەکان دەست بە سەرکێشییەکی دیکە لە ناوچەکە بکات، بێ گومان شەڕێکی جوگرافیای فراوانتر هەڵدەگیرسێنێت و کۆتایی شەڕ لە دەستی ئەودا نابێت.

وتەبێژی ئەرتەش ڕایگەیاند: بە سەرنجدان بە مێژووی تاریکی سەرۆکی ئەمریکا لە خیانەت لە دیپلۆماسی، ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بێمتمانە و بێباکانە بەرامبەر بە کردەوەکانی دوژمن، و بەردەوام ئامادەیی شەڕی خۆی بەرز دەکاتەوە.

ئێمە لە نزیکەوە چاودێری جموجۆڵەکانی ئەمریکا دەکەین لە ناوچەکەدا.

News ID 60712

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha