بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قالیباف گاڵتە بە دروشمی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ترامپ دەکات و وتی: "ئێمە جارێکی دیکە ئەمریکا برسی دەکەینەوە".
قاڵیباف لە سۆشیاڵ میدیا ڕوو لە ترامپ نووسی: ٤٧ ملیۆن ئەمریکی برسین و ئەم ئامارانە وەک قسەکانی تۆ ساختە نین!
ئەمڕۆ دۆناڵد ترامپ بەشێکی شێواو و ساختەی لە وتارێکی دوێنێ دکتۆر قالیبافی لەسەر پلاتفۆرمی خۆی بڵاوکردەوە.
لە وەڵامی ئەم ئۆپەراسیۆنە دەروونییە، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی گاڵتەی بە دروشمی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ترامپ کرد و نووسیبووی "ئەمریکا دووبارە برسی بکەرەوە" و گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، کە لەسەر بنەمای ڕاپۆرتە فەرمییەکانی دامەزراوە نێودەوڵەتی و بەناوبانگەکانی ئەمریکا لەسەر برسێتی گەلی ئەمریکا، قەیرانی ڕاستەقینەی کۆمەڵگەی ئەمریکای ئاشکرا کرد.
٤٧ ملیۆن کەس لە سەرانسەری ئەمریکا ڕووبەڕووی برسێتی و بەد خۆراکی بوونەتەوە.
لە هەر ٨ هاووڵاتی ئەمریکی یەک کەسیان شەوانە بە گەدەی بەتاڵەوە دەخەوێت.
١٦ ملیۆن منداڵی ئەمریکی بوونەتە قوربانی هەژاری ڕێکخراو و قەیرانی بژێوی ژیان و برسێتی لە هەموو شارێکی ئەمریکادا هەیە.
لە بەشێکی ئەم وێنەیەدا، قاڵیباف بۆ ترامپ نووسیویەتی، "ئەم ژمارانە وەکوو درۆ و هەواڵی ساختەتان ساختە نین و ناتوانن بە درۆ قەرەبووی شکستەکانتان بکەنەوە بەرامبەر ئێران!"
Your Comment