AP ١٤٠٥ خەرمانان ١٢ ١٠:٤٣

سەرچاوە میدیاییەکانی ڕۆژئاوا: ترامپ لە هەوڵدایە شەڕ لەگەڵ ئێران تەواو بکات

سەرچاوە میدیاییەکانی ڕۆژئاوا: ترامپ لە هەوڵدایە شەڕ لەگەڵ ئێران تەواو بکات

سەرچاوە میدیاییەکانی ڕۆژئاوا بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە دۆناڵد ترامپ و یاریدەدەرە باڵاکانی لە هەوڵی وەستاندنی پەرەسەندنی گرژییەکان و ڕاگەیاندنی کۆتایی شەڕ لەگەڵ ئێرانن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵی ئەمریکی بە پشتبەستن بە کاربەدەستانی ئەو وڵاتە نووسیویەتی کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کۆبوونەوەی تایبەتی لەگەڵ یاریدەدەرە باڵاکانی سەبارەت بە ئەگەری ڕاگەیاندنی کۆتایی هاتنی شەڕ لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدات.

ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ بە پشتبەستن بە کاربەدەستانی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ترەمپ لە میانەی وتووێژەکانی لەگەڵ یاریدەدەرە باڵاکانیدا پشتیوانی خۆی بۆ بیرۆکەی کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران دەربڕیوە.

لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز پاگەندەی ئەوەشی کردووە کە چوار ڕاوێژکاری باڵای دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، هەوڵدەدەن پێش بە پەرەسەندنی شەڕ لەگەڵ ئێران بەر لە هەڵبژاردنی ناوەڕاستی مانگی نۆڤەمبەر بگرن، بە مەبەستی کەمکردنەوەی زیانەکانی هەڵبژاردن بۆ کۆمارییەکان.

ئاژانسەکە بە پشتبەستن بە چوار سەرچاوەی ئاگادار کە داوایان کردووە ناویان ئاشکرا نەکرێت، بڵاویکردووەتەوە کە بەرپرسانی کۆشکی سپی هەوڵدەدەن ڕێگری لە ململانێکان بکەن کە زاڵ بن بەسەر کەشوهەوای هەڵبژاردنەکاندا بۆ ئەوەی زۆرینەی لاوازی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی پیران و ئەنجومەنی نوێنەران بپارێزن. بەم پێیە ڕەنگە دوای هەڵبژاردن جارێکی دیکە چالاکیی سەربازی پەرەپێبدەن.

سەرچاوەکان ڕوونیان کردەوە کە حکومەتی ئەمریکا ئێستا سەرنجی لەسەر زیادکردنی گوشارە ئابوورییەکانە بۆ سەر تارانە بۆ ئەوەی لە ئەگەری دانوستانەکانی داهاتوودا کاریگەری بەدەستبهێنێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی چەند مانگی ڕابردوو نەیانتوانی ئەم ئامانجە بگەن.

ئەم هەوڵانە لە کاتێکدایە کە بە پێی ڕاپرسییەکی ڕۆیتەرز لە کۆتایی مانگی ئابدا، تەنیا لە سەدا ٣١ی ئەمریکییەکان پاڵپشتی شەڕیان لەگەڵ ئێران کردووە، لە کاتێکدا نزیکەی لە سەدا ٦٣ی ئەمریکییەکان دژایەتیان کردووە. ئەم ناڕازیبوونە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە ئەمریکا دەگەڕێتەوە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، وەستانی تاکتیکی لە شەڕەکەدا بە مەبەستی دابینکردنی کات بووە بۆ سوپای ئەمریکا بۆ پڕکردنەوەی کەمیی تەقەمەنی بە ڕێنمایی وردبینی. بەڵام جێبەجێکردنی ستراتیجی “چاوەڕوان و ببینە” لەسەر زەوی ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبێتەوە، چونکە هەردوولا بەردەوامن لە ئاڵوگۆڕی گورز.

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی لەم دواییانەدا بڵاویکردەوە، فەرماندەکانی سوپای ئەمریکا، هێزی دەریایی و هێزی ئاسمانی ئەمریکا، پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەو وڵاتەیان هۆشداری داوە کە درێژکردنەوەی شەڕەکە دەبێتە هۆی لاوازبوونی ئامادەیی هێزەکانی بەرەکانی دیکە.

News ID 60344

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha