بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی ترامپ لە دژی ئەو وڵاتانەی کە بەردەوامن لە هاوکاری بازرگانی و ئابووری لەگەڵ ئێران، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە پۆستێکی ئینگلیزیدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: چەندین پەیاممان لە وڵاتانی دراوسێوە پێگەیشتووە سەبارەت بە پێکهێنانی ڕێکخستنی نوێی هاوکاریی ئەمنی و ئابووری لە ناوچەکەدا.
وتیشی: ئەمریکا ئاسایشی هەریەک لە هاوپەیمانەکانی بە بێبایەخکردنی ڕەهای بەرژەوەندییەکانیان لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل خستۆتە مەترسیەوە.
جەختیشی لە نەزمێکی ڕەسەن و سەربەخۆ کە بەڕاستی ئاشتی و ئاسایش دەهێنێتە ناوچەکە کردۆتەوە.
Your Comment