بە ڕاپۆرتی ئاژانسی میهر، یه‌حیا جامع، سه‌رۆكی گامبیا له وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، له‌پێناو هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ ناسنامه‌ی ئایینی وڵاته‌دا، گامبیا وه‌ك وڵاتێكی كۆماریی ئیسلامی راده‌گه‌یه‌نم، چونكه موسڵمانه‌كان زۆرینه‌ی دانیشتوانی گامبیا پێكده‌هێنن.
سه‌رۆكی گامبیا رایگه‌یاند له‌ئێستا به‌دواوه وڵاتی گامبیا، كۆمارێكی ئیسلامیه و به‌ڵێنیش ده‌دات كه سه‌رجه‌م په‌یڕه‌وكارانی ئایینه‌كانی تریش به ئازادی په‌یڕه‌وی ئایینی خۆیان بكه‌ن له‌و وڵاته‌دا.
وڵاتی گامبیا له ساڵی ۱۹۶۵ سه‌ربه‌خۆیی خۆی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیا راگه‌یاندووه و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌شی ملیۆنێك و ۸۰۰ كه‌س ده‌بن و ۹۵% دانیشتوانی ئه‌و وڵاته موسڵمانن و ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای بەژی ئه‌فریقیاوه.
Your Comment