به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران له میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ کرێکارانی و بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی کانگای یورت له باکووری ئێران جه‌ختی کرد که تاوانبارانی ڕووداوه‌که‌ی یورت سزا ده‌درێن.
ئه‌و زیادی کرد: بۆ لێکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که‌ی کانگای یورت لێژنه‌یه‌ک ده‌ستنیشان کراوه و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کانی ئه‌م ڕووداوه به وردی به‌دوادا چوونی بۆ ده‌کرێت و ئه‌گه‌ر که‌سێک که‌مکاری کردبێت به دڵنیایه‌وه سزا ده‌درێت.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: بابه‌تی ئاوڕدانه‌وه له بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ئه‌م ڕووداوه زۆر گرنگه و ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێت بۆیانی ئه‌نجام ده‌ده‌ین. جێگه‌ی داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره که نزیک به ۲۰ که‌س له‌م ڕووداودا گیانیان له ده‌ست داوه و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش بێ سه‌روشوێنن.
سه‌رۆک کۆماری ئێران له کۆتایدا جه‌ختی کرد: کرێکاران به‌شێکی یه‌کجار گرنگ له خه‌ڵکی ئێرانن و هه‌موو قورسایی به‌رهه‌م هێنان له‌م وڵاته‌دا له سه‌ر شانی ئه‌وانه. ئێمه به جدی ئاوڕ له داواکاری کرێکارانی کانگاکان ده‌ده‌ینه‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا کێشه‌ی خانووی ئه‌م کرێکارانه چاره‌سه‌ر بکه‌ین.
Your Comment