بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی سینەمایی ماندوو ئەمڕۆ چوارشەمە ۱۳ی گوڵان لە سانسی جیاواز و لووتکە کاتژمێر ۱۹ی ئێوارە نمایش دەدرێتەوە لبەر ئەوەی خەڵک زۆر پێشوازییان لێ کردووە.
فیلمی ماندوو هەڵبژێردراوی فستیڤاڵە جیهانییەکانە وئەمسال بەشداریی فستیڤاڵی فیلمی فەجریشی کردبوو.
سەبارەت بە فیلمەکە ئیبراهیم سەعیدی، دەرهێنەری ماندوو وتی: ئەم فیلمە ۷ ساڵ لەمەوپێش لە کوردستانی عێراق فیلم هەڵگری کراوە و بە هاوکاری گرووپی سینەمایی "هونەر و تەجروبە" لە ئێران نمیاش درا و بەشداریی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجری کرد.
لە فیلمی ماندوودا ژمارەیەک ئەکتەری ئێرانی و کوردی عێراق بەشدارن لەوانە؛ تیما ئەمیری، ڕۆژان محەمەد جەزا، شەهاب فازڵی، ئەوێستا خالید، سەلاحەدین شێخ محەمەدی، عەبدول شەوکەت عەبدال، مەحموود گوڵی، خاتوون غەدیر شەمران، ئێسماعیل کەریم، سۆران ئیبراهیم ، زەمان حەمید شەفیق و زەمەن شەفیق شەمران.
بۆچوونی ئێوە