بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، سەردار مەنووچێهر ئەمانوڵڵاهی ئەمڕۆ شەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە دۆزینەوەی باکسێکی گەورەی قاچاخی مادەی هۆشبەر لە پارێزگای کرماشان هەواڵی دا: دوابەدوای ناردنی هەواڵ و زانیاری لە سەر چالاکیی ئەو گرووپە قاچاخچیەی مادە هۆشبەر، پۆلیسی بەرەنگاریی مادە هۆشبەرەکانی پارێزگا دوای کارەکەیان گرت.
ناوبراو زیادی کرد: هەر لەم پێوەندییەدا هاوکارەکانی ئێمە توانیان ٢ کەس دەستگیر بکەن و دەست بە سەر ١٥٠ کیلۆ گرام مادەی هۆشبەری جۆری تریاک و ئۆتۆمبیلەکەیاندا بگرن.
ئەمانوڵڵاهی وتیشی: ئەمساڵ هاوکارەکانی ئێمە توانیویانە نێزیک بە ٨ هەزار کەس لە بواری قاچاخ و بڵاو کردنەوەی مادەی هۆشبەردا دەستگیر بکەن و ٢ هەزار و ٢٠٠ کیلۆ گرام مادەی هۆشبەریش بدۆزنەوە کە لە چاو ساڵی ڕابردوو لە سەدا سێ زیادی کردووە.
Your Comment