AP ١٣٩٥ ڕەشەمە ٤ ١٧:٢٥

ڕۆحانی لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئۆگاندا:

هەموان بە دەنگی بەرز پشتیوانی لە گەلی فەلەستین بکەن

هەموان بە دەنگی بەرز پشتیوانی لە گەلی فەلەستین بکەن

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە هەوڵی ڕژێمی زایۆنی بۆ پەراوێزخستنی پرسی فەلەستین جەختی کرد: هەموان دەبێت پشتیوانی خۆیان لە گەلی فەلەستین بە دەنگی بەرزتر ڕابگەیێنن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ئەمڕۆ چوارشەمە لە پەراوێزی شەشومین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە بزووتنەوەی فەلەستین و لە دیداری  سەرۆکی پەرلەمانی ئۆگاندا وتی: ئەو وڵاتانەی کە دەیانەوێت گەلی فەلەستین بگەنە مافەکانیان دەبێ بۆ گەیشتن بەم ئامانجە گرینگە هەوڵی هاوبەش بدەن.

 حەسەن رۆحانی هەروەها پەیوەندی ئێران و ئۆگاندای بە گەشەپێدراو زانی و وتی: دەبێ بەستێنەکانی ئامادەبوونی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە ئەفریقا و بە تایبەت ئۆگاندا بە پتەوکردنەوەی هاوکاری هاوبەشی بانکی، زیاتر لە جاران بڕەخسێت.

 لای خۆیەوە ڕێبێکا کاداگا سەرۆکی پەرلەمان ئۆگاندا وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام  پایبەندی ئارمانجەکانی گەلی فەلەستین بووە.

News ID 8418

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha