به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له یانەی مۆسیقای ئێران، بڕیار وایه که له میانه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا له ئا‌ڵمانیا فستیڤاڵی ئاوازخوێنی ژنانی ئێرانی به‌ڕێوه بچێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته له‌م نێوانه‌دا چه‌ندین کچه هونه‌رمه‌دنی کوردیش به‌شداری ده‌که‌ن که بریتین له یه‌ڵدا عه‌باسی، باران موزه‌فه‌ری، زارا ڕۆژهه‌ڵات، ژیوار شێخول ئیسلامی.
ئه‌م فستیڤاڵه بڕیار وایه که له شاری برلینی ئا‌ڵمانیا به‌ڕێوه بچێت.
یه‌لدا عه‌باسی سه‌باره‌ت به‌م فستیڤاڵه به ئاژانسی دۆیچهوهلهی ئاڵمان وتی: ئامانجی ئه‌م فستیڤاڵه ئه‌وه‌یه که زیاتر له ئاوڕ له بێژه‌ره لاوه‌کان بداته‌وه و ده‌یه‌وێت سیمای نوێی هونه‌رمه‌ندی ژنانی ئێرانی به جیهان بناسێنێت.
ئه‌و له درێژدا وتی: زۆربه‌ی کچه مۆزیسیانه ئێرانییه‌کان ناسراون و کاری زۆر باشیشیان هه‌یه، به‌ڵام به داخه‌وه له ئاستێکی جیهانیدا نه‌ناسراون و ئه‌م فستیڤاڵه‌ش ده‌توانێت ده‌رفه‌تێکی باش بۆ ئێمه بێت.
شایانی باسه که ڕه‌وتی مۆسیقا له ئێران بۆ دوو جۆری سه‌ره‌کی، مۆسیقای مه‌قامی (سونه‌تی) و کلاسیک ناسراوه و له هه‌ر دوو بهشهکهیشدا ژنانی ئێرانی ڕۆڵێکی زۆر باشیان هه‌یه و له‌م نێوانه‌دا ژنانی کوردیش خاوه‌ن پێگه‌ی قورسی خۆیانن.
Your Comment