به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی لوبنانی ئه‌لعه‌هد، چاودێڕی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگه‌یاند که گرووپه تیرۆریستییه‌کان له سووریا له ماوه‌ی دوو ڕۆژی پێشوو به تووندی له‌گه‌ڵ یه‌کتر به شه‌ڕ هاتوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ناوه‌نده ڕایگه‌یاند که له ماوه‌ی دوو ڕاۆژی ڕابردوو شه‌ڕی قورس له نێوان دوو گرووپی تیرۆریستی جوندول ئه‌قسا و تهحریرول شام له پارێزگای حه‌ما و ئه‌دله‌ب ڕووی داوه.
به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی ناوه‌ندی چاودێڕی مافی مرۆڤی سووریا ئه‌م شه‌ڕانه تاکوو ئێسته ۴۶ کوژراوی لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌م ناوه‌نده هه‌روه‌ها له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاند که به ئه‌گه‌ری زۆر ژماره‌ی قوربانییه‌کان به‌رز ببێته‌وه، چون شه‌ڕ له نێوان ئه‌م دوو گرووپه به خه‌ستی به‌رده‌وامه و به‌م زوانه ته‌واو نابێت.
Your Comment