به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌لی شه‌مخانی، به‌رپرسی ناوه‌ندی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران وتی: پشتیوانی له حکومه‌تی دیمەشق له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ئێران دایه که ده‌یه‌وێت له به‌ره‌ی خۆڕاگری له ناوچه‌که به‌رگری بکات. ئێمه تاکوو ئه‌و کاته‌ی ئه‌سه‌د بیه‌وێت له ته‌نیشت سووریا ده‌وه‌ستین.
ئه‌و زیادی کرد: ئێران گه‌ڵاڵه‌یه‌کی ۴ خاڵی بۆ قه‌یرانی سووریا خستووته به‌رده‌ست، که بریتییه له‌م چوار قۆناغه؛ یه‌که‌م ئاگربڕی به په‌له، دووهه‌م جێه‌جێ کردنی چاکسازییه‌کان، سێهه‌م ده‌ست پێ کردنی دانوستانه ناوخۆییه‌کان و چواره‌م به‌ڕێوه چوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رتانسه‌ری له سووریا.
شه‌مخانی وتی: ئه‌مه‌ی که وڵاتانی دیکه‌ی وه‌ک ئه‌مریکا بڵێن که فڵانه که‌س ببێت یان نه‌بێت مایه‌ی قبوڵ کردن نییه، که‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه ده‌ستێوه‌ردان له کاربوری خه‌ڵکی سووریادا بکات. به نیسبه‌ت وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که دیموکڕاسی له سووریا باشتره.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران وتی: سه‌رکه‌وتنی حه‌ڵه‌ب، نیشانی دا که به‌ره‌ی ئێران و ڕووسیا و سووریا کاریگه‌ری باشی هه‌یه. پێگه‌ی حه‌ڵه‌ب به جۆرێکه که هه‌ر لایه‌نێک بتوانێت تێیدا سه‌ربکه‌وێت ده‌توانێت ڕووداوه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بشکێنێته‌وه. له سووریادا زیاتر له ۸۰ وڵات له ژێر ناوی دۆستانی سووریا یارمه‌تی دژبه‌ره‌کانی دیمەشق ده‌ده‌ن، به‌ڵام دواجار شكستیان هێنا.
شه‌مخانی وتی: ده‌وڵه‌تی سووریا مافی خۆیه‌تی به‌رگری له خۆی بکات، به‌شار ئه‌سه‌د له سووریادا ده‌نگی زۆری هه‌یه و خۆشه‌ویسته و ئه‌گه‌ر وڵاتانی دژ به ئه‌سه‌د لایان وایه که ده‌نگی نییه، بۆچی ناتوانن که‌سێک بۆ کێبه‌رکێ له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د به‌ربژار بکه‌ن. ئه‌مه‌ش هۆکاری ئه‌وه‌یه که ئه‌وان له خۆ کاندید کردنه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ترسن.
ئه‌و جه‌ختی کرد: دوو وڵاتی تورکیا و سعوودییه ده‌بێت ته‌کلیفی خۆیان ڕوون بکه‌نه‌وه ئایا ئه‌وان له دوای دابه‌ش کردنی سووریا‌ن؟ ئایا ئه‌م وڵاتانه ناترسن که دوا ڕۆژ ئه‌م بابه‌ته به‌رۆکی خۆشیان بگرێته‌وه. ئێران هه‌رگیز له دوای ڕووخاندنی حکومه‌تی ئال سعوود نییه و به پێچوانه‌وه ئه‌گه‌ر شتی وه‌ها ڕوو بدات له زه‌ره‌ری ئێرانه، چون گه‌ر شتی وه‌ها ڕووبدات توندڕه‌وی هه‌موو ناوچه‌که داگیر ده‌کات.
بۆچوونی ئێوە