به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له سپۆتنیک، جان کری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له لێدوانێکیدا له ناوه‌ندی ئاشتی وتی: پاراستنی ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران له دۆخی ئێستادا ده‌توانێ ببێته هۆی ڕاگرتنی زیاتری ئه‌م به‌رنامه ناڤۆکیه و ئه‌مه‌ش ڕێگری ده‌کات له کاردانه‌وه‌ی سه‌ربازی.
ئه‌و وتی: من دڵنیام که ڕێگای ئێران به‌ره‌و چه‌کی ناڤۆکی خه‌ریکه داده‌خرێت و ئه‌گه‌ر ڕێککه‌وتن نه‌ده‌کرا ئیستا ده‌بوو بیرمان له شه‌ڕ بکردایه.
وتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێککه‌وتنه له لایه‌ن ئه‌مریکاوه هه‌ڵوه‌شێته‌وه ئه‌و وڵاتانه‌ی که به‌رژه‌وه‌ندییان تێدا هه‌یه بۆ به‌ره‌و پێش بردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان پایبه‌ند ده‌بن به ڕێککه‌وتنه‌که‌وه.
Your Comment