مێرمنداڵێکی پەنابەر لە ئەڵمانیا خۆی سووتاند

پەنابەرێکی ١٩ ساڵەی ئەفغانی بە ڕژاندنی بەنزین بە خۆی دا لە ئەڵمانیا خۆی سووتاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئێکسپرێس، پەنابەرێکی ١٩ ساڵەی ئەفغانی بە ڕژاندنی بەنزین بە خۆی دا  لە ئەڵمانیا خۆی سووتاند.

بە ڕاپۆرتی ئێکسپرێس، ئەو ڕووداوە لە شاری گایمرهام و لە نێزیکی کارگەیەک ڕووی داوە.

ڕاپۆرتەکان باس لە ئەوە دەکەن ناوبراو پاش چوون بۆ ناو سووپر مارکێتێک لە نێزیکی کەمپی شوێنی ژیانەکەیدا، بە ڕشتنی بەنزین بە خۆیدا، خۆی دەسووتێنێت.

کرێکارەکانی ئەو سوپر مارکیتە بە کەپسوولی ئاگر کوژێنەوە ئاورەکەیان کوژاندەوە و پاشان گەیاندیانە نەخۆشخانە.

پۆلیسی ئەڵمانیا لەم بارەیەوە ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوەکان بۆ دیاری کردنی هۆکاری خۆ سووتاندنی ئەو پەنابەرەیان دەست پێ کردووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەنگێلا مێرکێل سەرۆکی ئەڵمانیا لەم رۆژانەی دواییدا باسی لە دەرکردنی پەنابەران لە ئەو وڵاتە کردبوو.

 

News Code 7413

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =