به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له لڤین پرێس، ئه‌مڕۆ پۆلیسی فه‌ره‌نسا بنه‌ماڵه‌ی هه‌ر یه‌ك له "ساكینه جانسز، له‌یلا سۆیلهمیز، فیدان دۆغان"ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه عومه‌ر گونه‌ی له زینداندا مردووه.
پۆلیسی فه‌ره‌نسا هه‌واڵی مردنی عومه‌ر گونه‌ی به میدیاکانی ئه‌م وڵاته‌دا بڵاوکردووه‌ته‌وه.
ئه‌و سێ ژنه کورده‌ی تورکیا که ئه‌ندامانی سه‌ره‌کی لقی ئه‌ورووپای په‌که‌که بوون له ۹‌ی كانوونی دووه‌می ساڵی ۲۰۱۳دا له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كوژران.
پۆلیسی فه‌ره‌نسا پاش ماوه‌یه‌ک عومه‌ر گونه‌ی وه‌ک تاوانباری سه‌ره‌کی ناساند و و ده‌ستگیری کرد که پاش ماوه‌یه‌ک دانی به ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌یدا نا.
ساكینه جانسز، به ژنێکی نزیك له رێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان عه‌بدوڵڵا ئۆجالان ده‌ناسرا.
Your Comment