ئاژانسی مێهر، گرووپی نێونه‌ته‌وه‌یی - په‌یمان یه‌زدانی: دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد ترامپ به سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا هه‌ڵبژێردرا، زۆربه‌ی شاره‌زاکان له دوای ئه‌وه‌ن تاکوو تێبگه‌ن که سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا چی به‌سه‌ر دێت.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ئاژانسی مێهر، له‌گه‌ڵ نۆرای مێرت، مامۆستای زانکۆی ئه‌ستانبۆڵ ئه‌م گفتوگۆیه‌ی ئه‌نجام داوه.
دوکتور نۆرای مێرت سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری نزیک بوونه‌وه‌ی تورکیا و ئه‌مریکا له دوای هاتنی ترامپ وتی: ترامپ هێشتا به ڕوونی بۆچوونه‌کانی خۆیی سه‌باره‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ڕوون نهوکردووهتهوه و هه‌ر بۆیه ناتوانین بڵێن چی ڕوو ده‌دات.
ئه‌و سه‌باره‌ت به تووڕه‌یی ئه‌ردۆغان له هیلاری کلینتۆن وتی: چون کلینتۆن له کورده‌کان پشتیوانی ده‌کرد و فه‌تحوڵا گوکهنی ڕاده‌ست نه‌ده‌کرد، ئه‌ردۆغان زۆر له کلینتۆن تووڕه بوو، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ئه‌ردۆغان پێی وایه که ترامپ له به‌رژه‌وه‌ندی تورکیا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت و گوله‌نی ڕاده‌ست ده‌کاته‌وه. من نازانم ئه‌م کاره ئایا ڕوو ده‌دات یان نا.
ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: به گشتی زۆر ئه‌سته‌مه بتوانین په‌یوه‌ندی باش له نێوان ئه‌مریکا و تورکیا پێش بینی بکه‌ین و له ترامپیش چاوه‌ڕوانی وه‌ها شتێک ناکرێت. خراپ ترین بابه‌ت به نیسبه‌ت ترامپه‌وه پشتیوانی ئه‌و له بنیامین ناتانیاهووه.
ئه‌م مامۆستای زانکۆیه زیادی کرد: ئێمه نازانین چی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش با بزانین که به هاتنی کلینتۆن ئه‌گه‌ری شه‌ڕێکی دیکه له نێوان ئه‌مریکا و ڕووسیادا هه‌بوو که کاره‌ساتی زیاتری بۆ جیهان دروست ده‌کرد. تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بخاته سه‌ر ئه‌مریکا ڕووی له ڕووسیا کرد، به‌ڵام تاکوو ئێسته ئه‌م سیاسه‌ته وڵامی نه‌داوه‌ته‌وه چون ڕووسیا زۆر زیاتر له ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به سووریا له‌گه‌ڵ تورکیا ناکۆکی هه‌یه.
ئه‌و جه‌ختی کرد: کاتێک ناکۆکی یه‌کجار زۆری ئه‌مریکا و ڕووسیا له سووریا هیچ له به‌رژه‌وه‌ندی تورکیا نه‌شکایه‌وه، ئیدی به ئه‌گه‌ری زۆر نزیک بوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو وڵاته له سه‌رده‌می ترامپ به زه‌ره‌ری تورکیا ده‌بێت و زیاتر هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ر به خواسته‌کانی تورکیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌گرن.
ئه‌و سه‌باره‌ت به کاریگه‌ری ترامپ به‌سه‌ر کێشه‌ی نێوان کورد و تورک له ناوچه‌که‌دا وتی: سه‌باره‌ت به کورد ده‌بێت بڵێم ئه‌م بابه‌ته زۆر له دروست کردنی وڵاتێکی ئیسڕائیل ده‌چێت. به جۆرێک که هه‌موو زلهێزه‌کانی جیهان تێیدا هاوڕان و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته پێکه‌وه کێبه‌رکێ ده‌که‌ن. من هیچ هۆیه‌ک نابینم سه‌باره‌ت به کورد، ترامپ بیه‌وێت پشتی تورکیا بگرێت. به گشتی ترامپ گرنگی به مافی مرۆڤ و ئه‌م جۆره بابه‌تانه نادات، به‌ڵام مه‌گه‌ر ئه‌وانی دیکه گرنگیان ده‌دا؟
نۆرای مێرت له کۆتاییدا جه‌ختی کرد: ئێمه ده‌بێت بزانین که به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکا چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره دیاری ده‌کات. به گشتی ئه‌گه‌ر تورکیا ده‌یه‌وێت له ئه‌مریکا سوود وه‌ربگرێت نابێت خۆی گۆشه‌گیر بکات، ناکۆکییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ئه‌وه‌نده زۆره که بۆشاییه سیاسییه‌کان زیاتر له وه‌ی ببێته ده‌رفه‌ت بۆ تورکیا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یاره‌کانی تورکیا هه‌لی باشتر بۆیان بڕه‌خسێت.
Your Comment