بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە فەلستین ئونلاین، سەرچاوەگەلی فەلەستینی لە بەڕێکرانی شکۆمەندی تەرمی ڕائێد سەعد فەرماندەی باڵای قەسام و سێ هاوڕێی شەهیدبووی لە شاری غەزە هەواڵیان دا.
ئەوە لە کاتێکدایە کە بزووتنەوەی حیماس وێڕای پشتڕاستکردنەوەی شەهیدبوونی "ڕائێد سەعد"، جەنایەتی ڕژیمی زایۆنی لە تیرۆری ئەوی بە پێشێلکاریی ئاشکرا و مەترسیدار زانی و اخوازیاری دەستێوەردانی خێرای ناوبژیکاران و لایەنەکانی ئاگربڕ بۆ پابەندکردنی ڕژیمی زایۆنی بە بەڵێنەکانی بوو.
شایانی باسە، "ڕائێد سەعد" ناسراو بە ئەبوو مەعاز لە فەرماندە باڵاکانی کەتیبەگەلی عێزەدین قەسام، لقی سەربازیی حیماس، ڕۆژی ڕابردوو (شەممە 22ی سەرماوەز) وێڕای سێ هاوڕێی لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی زایۆنی بۆ سەر ئۆتۆمبیلەکەیان، کرایە ئامانج و شەهید کران.
Your Comment