ڕێوڕەسمی ڕێز گرتن لە موستەفا خوەڕەم دڵ لە سنە بەڕێوەچوو 

ڕێوڕەسمی ڕێز گرتن لە مامۆستا موستەفا خوڕەم دڵ، مامۆستای بواری توێژینەوە و لێکدانەوەی قورئانی پیرۆز لە زانکۆی کوردستان بەڕێوەچوو. 

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ و بە بەشداریی مامۆستایانی ناسراوەی زانستە قورئانییەکان، ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە چەندین ساڵ تێکۆشانی مامۆستا موستەفا خوڕەم دڵ، توێژەر و لێکۆڵەری قورئانی پێرۆز بەڕێوە چوو.  

لەم ڕێوڕەسمەدا کە کەسایەتییە زانستییەکان لەوانە مامۆستایانی زانکۆ و چالاکانی بواری قورئانی و ئایینی سوننە بەشدارییان تێداکردبوو، بەشێک لە ئاسەوارەکانی ئەم توێژەرە مەهابادیە لە بواری پەرەی قورئان و ئایین، بواری فیقهی و مافی، ڕێزمانی کوردی و عەرەبی لە لایەن وتاربێژانەوە لێک درایەوە. 

فەردین ئەخلاقیان، سەرۆکی زانکۆی کوردستان لەم ڕێوڕەسمەدا وتی: بۆ زانکۆی کوردستان جێی شانازیە کە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە گەورەپیاوانی کورد ڕێک دەخات.  
هەروەها ڕەحمەت سادقی سەرۆکی بنکەی هەڵکەوتەکانی پارێزگای کوردستانیش لە وتارێکدا لەم ڕێوڕەسمە  بە دەس خۆشی کردنی چەندین ساڵ کار و لێکۆڵینەوەی دوکتۆر خوڕەم دڵ وتی: بۆ گەڕانەوە بۆ کۆمەڵگای ڕەسەنی خۆمان پێویستە کە شوێنە ئاکادمیک و زانستییەکاندا وەکوو زانکۆوەکان، ڕێز لە  هەڵکەوتە و بیرمەندان بگرێت.  
ناوبراو بە ئاماژە بە گرینگایەتیی بەڕێوە چوونی ئەم شێوە بەرنامە و پڕۆگرامانە، ڕایگەیاند : وەکوو نموونە چاولێکردنی ئەو کەسە گەورانە ئەبێ لەبەرچاو بگیردرێ تا بەستێن بۆ پەروەردەی بەرەی لاوان دروست ببێت

دوکتۆر موستەفا خوڕەم دڵ بیرمەند و توێژەری کورد ساڵی ۱۳۱۵ ی هەتاوی لە گوندی دێبەکر لە دەڤەری شاری مەهاباد لە دایک بووە. 

دوکتۆر خوڕەم دڵ ۷ بەرهەمی بواری توێژینەوەی قورئانی پیرۆز، ۶ بەرهەم لە بواری زمان و وێژەی کوردی و عەرەبی، ۳ بەرهەم لە بواری فیقهی و ۲ بەرهەم لە بواری هزر و عەقیدی ئیسلامیدا هەیە.

News Code 6473

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =