به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، فدریکا موگرینی، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا، شه‌وی ڕابردوو به سه‌ردانێک گه‌یشتووه‌ته تارانی پایته‌ختی ئێران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته به‌ر به‌یانی ئه‌مڕۆ، فدریکا موگرینی و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له تاران دیداریان کردووه.
سه‌فه‌ری موگرینی داوی ئه‌وه دێت که ئه‌نجومه‌نی ئابووری یه‌کێتی ئه‌ورووپا بڕیاری دا که سه‌رجه‌م گه‌ماڕۆ ئابوورییه‌کانی سه‌ر ئێران لا ببات و به‌م کاره ههنگاوێکی ئه‌رێنی دیکه له نێوان هه‌ر دوو لا هه‌ڵگیراوه و هاوکارییه ئابوورییه‌کان ده‌چێته قۆناغێکی باشتر.
به تایبه‌ت زۆربه‌ی کۆمپانیا ئه‌رووپییه‌کان له دوای ئه‌وه بوون که دڵنیا ببنه‌وه له هاوکاری کردن و سه‌رمایه‌دانه‌ری له ئێران.
به پێی هه‌واڵه‌کان فدریکا موگرینی بڕیار وایه له‌م سه‌فه‌ره‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی به‌رپرسه باڵاکانی ئێران دیدار بکات و بێجگه له که‌یسی ئابووری نێوان ئێران و یه‌کێتی ئه‌ورووپا، بابه‌تی ئه‌منی ناوچه‌که و شه‌ڕی موسڵیش تاوتوێ بکه‌ن.
Your Comment