به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، بە گوێرەی ئامارێکی ھەپەگە لە شەڕی چەند رۆژی رابردووی نێوان پەكەكە و سەربازانی توركیا، زیاتر لە ۳۵ سەربازی تورک له ئامه‌د، شڕنا‌خ و موس كوژراون.
باڵی سه‌ربازی په‌که‌که زیانەكانی شەڕی چەند رۆژی رابردووی نێوان هێزه‌کانی ئه‌وان و سوپای توركیا ئاشكرا دەكات.
له‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه که "لە شەڕەكانی چەند رۆژی رابردووی ناوچەكانی دەریێ داوەتیای سەر بە شرنا‌خ و شەمزینان و جۆلەمێرگ و چەلێ و لیجێ سەر بە ئامەد و زیاتر لە ۳۵ سەربازی تورکیا گیان لە دەستداوە.
ھەپەگە ئاشكراشی دەكات که له‌و شه‌ڕانه‌دا ۵ هێزی په‌که‌که‌ش کوژراون و لە ناوچەی دەریێ سەر بە شرنا‌خ هێزێکیان بەناوی دەنیز مەزلوم (عومەر لەڤەند) لەلایەن سوپای توركیاوه بە دیل گیراوە.
ھەروەھا لەو ئامارەدا ناسنامەی پێنج هێزیان ئاشكرا كراوە كە لە شەڕەكانی چەند رۆژی ڕابردوودا به ده‌ستی هێزی تورکیا کوژراون.
Your Comment