به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بڵاوڤگه‌ی خورسه‌ندی له تاران هه‌واڵی دا که ڕێوڕه‌سمی ڕوونوێنی له کتێبی ئه‌نفاڵ له یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌ڕێوه ده‌بات.
ئه‌م کتێبه له لایه‌ن شایان سه‌ید ئه‌حمه‌دی، یاسا ناسی ئێرانیه‌وه نووسراوه، له کتێبه‌که‌دا به شێوه‌یه‌کی زانستی لێکۆڵینه‌وه بۆ که‌یسی ئه‌نفاڵی کوردی عێراق له سه‌رده‌می سه‌دام حسه‌یندا کراوه. ئه‌م کتێبه تێزی ماسته‌ری شایان سه‌ید ئه‌حمه‌دییه.
ئه‌م کتێبه له چه‌ند به‌شێک سه‌باره‌ت به ئه‌نفاڵ و ناسیۆناڵیسمی عه‌ره‌بی پێک هاتووه، وه‌ک؛ بۆچی سه‌دام بۆ ئه‌نفاڵ دادگایی نه‌کرا، له جه‌نایه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بابه‌تی کات گرنگ نییه، ته‌عریب ته‌نیا یه‌ک نموونه له ناسیۆناڵیسمی عه‌ره‌بی بوو.
بڕیار وایه که کتێبه‌که به به‌شداری دوکتور ئه‌سعه‌د ئه‌رده‌لان، دوکتور سه‌ید قاسم زه‌مانی، نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یک له مامۆستایانی زانکۆکانی ئێران به‌ڕێوه بچێت.
ڕێوڕه‌سمه‌که ڕۆژی ۲۰ی گه‌ڵاڕێزانی ئه‌مساڵ، کاتژمێر ۱۵ بۆ ۱۷‌ی ئێواره و له هۆڵی گشتی کتێبخانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی ئێران له تاران به‌ڕێوه ده‌چێت.
شایانی باسه که به‌شداری کردن له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا بۆ هووان ئازاده.
Your Comment