بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا هەر یەك لە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و عەمار حەكیم سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە بەرەكانی جەنگی موسڵ لە شاخی زەرتك جەختیان لە هاوهەڵوێستی لەنێوان یەكتریدا كردەوە دژی داعش.
لە كۆنگرەكەدا مەسعود بارزانی رایگەیاند، هیوادارین هاوئاهەنگی نێوان ئێمەو حكومەتی عێراق بەردەوام بێت.
وتیشی، سەردانەكەی عەمار حەكیم واتایەكی زۆر دەگەیێنێت.
رونیشیكردەوە، رۆڵی پێشمەرگە لە كۆنتڕۆڵكردنەوەی موسڵ دیاریكراوە.
لای خۆشیەوە عەمار حەكیم كە سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانی نیشتمانی عێراقیشە، رایگەیاند، خۆشحاڵ دەبم بە سەركەوتنەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە موسڵ‌و یەكڕیزیەكی زۆر لەنێوان پێشمەرگەو سوپای عێراقدا هەیە.
ئاشكراشیكرد، پێشمەرگەو سوپای عێراق دوژمنێكی هاوبەشیان هەیە‌و كێ پشتیوانیمان لێدەكان ئێمە پێشوازی لێدەكەین.
ناوبراو سوپاسی فەرماندەكان و رۆڵی پێشمەرگەی كرد لە بەرەكانی جەنگ دژی داعش.
ئاشكراشیكرد، شەڕی موسڵ شەڕی هەموو پێكهاتەكانی عێراقە دژی داعش.
بارزانی رایگه‌یاند "هیوادارین هه‌ماهه‌نگی ئێمه‌و حكومه‌تی عیراق به‌رده‌وام بێت...پێشمه‌رگه ناچێته ناو موسڵه‌وه".
وتیشی ئه‌و هێڵه‌ی ئێستا پێشمه‌رگه دروستیكردووه سه‌ربازییه‌و به‌پێی رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌ركی هێزه‌كان دیاریكراوه.
سه‌باره‌ت به ناحیه‌ی باشیك كه چه‌ند رۆژێكه پێشمه‌رگه گه‌مارۆیداوه، بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "له‌رووی سه‌ربازییه‌وه ئێستا باشیك به كه‌وتوو داده‌نرێت، چونكه به‌ته‌واوی گه‌مارۆدراوه، به‌ڵام په‌له ناكه‌ین له‌چونه ناوی له‌به‌ر بۆمبه چێنراوه‌كان".
باسی له‌وه‌شكرد، كۆمیته‌یه‌كی باڵا له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی موسڵ له‌دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی پێكهێنراوه.
له‌باره‌ی كاتی چونه ناو موسڵه‌وه، بارزانی وتی "ئێستا ناكرێت من كاته‌كه دیاری بكه‌م ئه‌مه كارێكی قورسه".
ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ زیاتر له 10 رۆژه ده‌ستیپێكردووه به به‌شداری سوپا‌و هێزه عیراقییه‌كان و پێشمه‌رگه‌و تائێستا روبه‌رێكی زۆری ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه‌و له‌و شاره نزیكبوونه‌ته‌وه.
عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعی ده‌سه‌ڵاتدار له‌عیراق له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، یه‌كریزیه‌كی زۆر له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق هه‌یه‌و شه‌ڕی موسڵ شه‌ڕی هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراقه دژی داعش.
وتیشی "پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق دوژمنێكی هاوبه‌شیان هه‌یه كه داعشه".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا و له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه‌و به‌كارهێنانی هێزه كوردییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بارزانی وتی "ئه‌مریكا ئێمه به‌كارناهێنێت، ئێمه شه‌ڕ بۆخۆمان ده‌كه‌ین و شه‌ڕی ره‌ققه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئێمه‌وه نییه".
Your Comment