AP ١٤٠٥ گەلاوێژ ٢٥ ٠٨:٤٦

نوێنەرێکی پەڕلەمانی ئێران: ترامپ ئاگاداری خۆی بێت!

نوێنەرێکی پەڕلەمانی ئێران: ترامپ ئاگاداری خۆی بێت!

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە هەژماری خۆیدا نووسیویەتی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبری ئەوەی بەردەوام بێت لە هەڕەشە بێکۆتاکان سەبارەت بە گەرووی هورمز، خەمی ئاسایشی خۆی بخوات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە هەژماری خۆی لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە جیاتی درێژەدان بە هەڕەشە بێکۆتاکان سەبارەت بە گەرووی هورمز، پێویستە خەمی ئاسایشی خۆی بخوات.

ئاماژەی بەوەشکرد: ڕەنگە دۆخێک بێتەئاراوە کە ناچار بێت پەنا بۆ بارهەڵگرێکی خۆراک ببات بۆ پاراستنی گیانی.

News ID 60200

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha