بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قاڵیباف لە دیدار لەگەڵ فەرماندەی هیزی پۆلیسی ئێران وتی : ئەم پیلانەی دوژمن دایڕشتووە نیشانی دەدات کە دەبێت یەکمایەتی سەرەکیمان هەوڵدان بێت بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوخۆ.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەحمەد ڕەزا ڕەدان، فەرماندەیی ئاسایشی نیشتمانی و ئەندامانی ستافی فەرماندەیی، لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی کۆبووەوە و گفتوگۆیان کرد.
قاڵیباف بە ئاماژەدان بە هێرشی سەربازی قورس و بەرفراوانی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی لە شەڕی ٤٠ ڕۆژەدا وتی: ئەمریکییەکان لەم شەڕەدا درکیان بەوە کرد کە ناتوانن بەم کردارە سەربازییانە زیان بە ئێران بگەیەنن و هەر بەو هۆیەشەوە ڕێگری دروست بووە. هەر بۆیەش گوشاری جددی و بنەڕەتییان لەسەر ئێران لەسەر پرسە ئابوورییەکان و تێکدانی ئاسایشی ناوخۆی وڵات چڕ کردووەتەوە.
قالیباف جەختی لەوە کردەوە کە پیلانی داڕێژراوی دوژمن لەسەر کردەوەی توندوتیژانە لە ناوخۆی وڵاتدایە و وتی: دیزاین و پلانی ئەم دوژمنە نیشان دەدات کە پێویستە ئەولەویەتی سەرەکیمان هەوڵدان بۆ باشترکردنی خۆڕاگری ئابووری و دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوخۆش بێت.
Your Comment