بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی لێکۆڵینەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لانیکەم 81 فڕۆکە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی کە لە کاتی شەڕ لەگەڵ ئێران زیانیان پێگەیشتووە یان لەناوچوون.
ئەم لیستە بریتییە لە (12 فڕۆکەی ئێف 15)، (1 فڕۆکەی ئێف 35)، (45 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی MQ-9) و چەند فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی دیکە.
کۆنگرێس جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ئامارانە لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی میدیایی و سەرچاوە فەرمییەکانی ئەمریکایە و ڕەنگە بە هۆی بەردەوامیی ململانێکان و سنوورداربوونی زانیارییەکانەوە بگۆڕدرێن.
Your Comment