بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی سەربازیی یەمەن سەرکەوتنی نوێی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕاگەیاند.
سەرچاوەیەکی سەربازی بە ئاژانسی هەواڵی سەبای ڕاگەیاند: هێزە چەکدارەکانی یەمەن بەکرێگیراوانی سعوودییان لە شاری ئەلسالو لە پارێزگای تەعێز دەرکرد.
پێشتر سەرچاوەیەکی سەربازی یەمەن ڕایگەیاندبوو کە هێزە چەکدارەکانی یەمەن جبەل مەترانیان لە تەعێز کۆنترۆڵ کردووە.
چەند کاتژمێرێک پێشتر سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی یەمەن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەلمەیادین جەختی لەوە کردبووەوە: هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە سەرکەوتوو بوون لە ئازادکردنی زیاتر لە دوو هەزار کیلۆمەتری پارێزگای تەعێز و دەرکردنی توخمەکانی سەر بە دوژمنی سعودیە لە ناوچەکانی ئەلمەعفەر و ئەلمەوەسیت.
Your Comment