بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "نێچیرڤان بارزانی"، لە دیداری دکتۆر "عەباس عێراقچی"، وەزیری دەرەوەی ئێران، باسیان لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان کرد.
لەو دیدارەدا جەخت کرایە سەر زەروورەتی وەستاندنی شەڕ و هەماهەنگی بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە بە یاوەری شاندێکی باڵای هەرێم بۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن و ماڵئاوایی لە تەرمی ئایەتوڵڵای سەید عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران چووەتە تاران، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە.
News ID 59863
Your Comment