بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بە بۆنەی ١٠ی گوڵان، ڕۆژی نەتەوەیی کەنداوی فارس، نووسی: ئەمڕۆ کەنداوی فارس لە خاڵێکی مێژوویی لە ژێر کاریگەری شەڕی سەپێنراوی ئەمریکا و زایۆنیستی و چەواشەکاریی حاکمی پیس و قومارچیی کۆشکی سپیدا وەستاوە؛ کە پێویستی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی بەردەوام و هاوکاری زیرەکی ناوچەیی زیاتر لە جاران هەست پێدەکرێت.
ئەم ڕێڕەوی ئاوییە گرینگە، هێڵی ژیانی ئابووری، وزە و پەیوەندییەکانی ناوچەکە و ئاسایشی ناوچەکەیە، هەروەک چۆن لە سیاسەت و هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا چەندین جار جەختی لەسەر کراوەتەوە، لە ڕێگەی وریایی و حیکمەتی بەکۆمەڵ و بەشداری چالاکانەی وڵاتانی کەنداوی فارس و بەبێ ئامادەبوونی بیانیەکان و زلهێزە خۆبەزلزان و باڵادەستەکان مانادارە.
Your Comment