بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی بە ئاماژە بە دۆخی شەڕ لە ناوچەکە وتی: هورموز بە ڕای ئێمە تەواو دانەخراوە، تەنیا بە ڕووی دوژمنەکانماندا داخراوە کە ئەوەش ئاساییە.
زیادیشی کرد: هەندێ لە پاپۆڕەکان خۆیان بە هۆی ترس لە نائەمنی لە گەرووەکە تێپەڕ نابن چونکوو کۆمپانیاکانی بیمە ڕێگەیان پێنادات.
سەبارەت بە دانوستانیش وتی: دوژمن شکستی هێناوە بۆیە باسی دانوستان دەکات، درۆ دەکات بۆیە بەردەوام دەبین لە بەرگری لە وڵاتمان.
Your Comment