بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە، لە پەیامێکی نوێدا داوای لە دەوڵەتی تورکیا کرد کە بە ناوبژیوانی و ئاسانکاری ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق ڕۆڵی چالاک بگێڕێت. ئەو پەیامە تەنیا یەک ڕۆژ پێش لە کۆتایی هاتنی مۆڵەتی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئاوێتە بوونی هێزە کوردیەکان لە ناوەندە دەولەتیەکانی سووریا بڵاو کراوەتەوە.
بە پێی نووسراوی ماڵپەڕیProtoThema ، پەیامەکەی ئۆجالان کە ڕێکەوتەکەی هی 30 دیسەمبەرە، لەلایەن دەم پارتیەوە، بڵاو کرایەەوە. ئۆجالان لە پەیامەکەیدا جەختی کردووە کە ڕۆڵێکی سازێنەر، ناوبژیوانانە و لەسەر بنەمای گفتوگۆ لەلایەن تورکیا بۆ بەدی هاتنی ئاشتی ناوچەیی و هەروەها تۆکمە کردنەوەی ئاشتی ناوخۆیی ئەو وڵاتە زەرووریە.
عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە داوای لە تورکیا کرد بە ڕۆڵگێڕانی سازێنەر و ناوبژیوانانە، بەستێنی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی هەسەدە و دەوڵەتی دیمەشق خۆش بکات.
News ID 58091
Your Comment