بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی "سی تایبەتمەندییەکان؛ گەشەی تاک، بەڕێوەبردنی کۆمەڵایەتی و بنەماکانی حوکمڕانی" لە نووسینی دوکتۆر مەحموود سەریعولقەڵەم، مامۆستا و توێژەری ئێرانی، لە لایەن کاروان کەریمخان وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی.
نووسەر لە پێشەکیی کتێبەکەدا بە ئاماژە بە گرنگی هزر و فێرکاریی بۆ تاک و کۆمەڵگە، بۆ نەوەی ئێستا و داهاتوو لە پێناو دامەزراندنی بەردی بناغەی پەرەسەندنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی، دەڵێ: خوێندنەوەی ئەم کتێبە، بۆ ئەو کەسانەی بیر لە پەرەسەندنی تاک و پێداچوونەوە بە ڕەفتارەکان و باشترکردنی مامەڵە کۆمەڵایەتییەکان و قووڵبوونەوە لە پایەکانی حوکمڕانی دەکەنەوە، بەسوودە.
Your Comment