بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المعلومه"، موختار مووسەوی پەرلەمانتاری عێراقی، جەختی کرد: ئەمریکا و هەندێک لەو وڵاتانەی بەدوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژیمی زایۆنین، خەریکی پیلانداڕشتن بۆ لاوازکردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراقن.
ناوبراو بە ئاماژە بە ناڕەزایەتیی هەندێک لەو وڵاتانە لە ڕۆڵگێڕان و دەسکەوتە مەزنەکانی حەشدی شەعبی لە شەڕ دژی داعش، ڕاشیگەیاند: ئەو گوشارانە بە ئامانجی دەستێوەردان لە بواری ئەمنیی عێراق بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندیی وڵاتانی دەرەوەیی و لە دژی حەشدی شەعبی ئەنجام دەدرێت.
Your Comment