AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٢٣ ١٩:٤٧

ژنە شاخەوانێکی کورد بەرەو ئێڤێرێست دەڕوات

ژنە شاخەوانێکی کورد بەرەو ئێڤێرێست دەڕوات

ئامینە چاکێر، ژنە شاخەوانی کوردی تورکیا، پاشان سەرکەوتن لە لووتکەی ماناسلوو بە بەرزایی 8163 مەتر، بڕیارە ساڵی داهاتوو لە ئێڤێرێست وەک بەرزترین شاخی جیهان، سەرکەوێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کاتماندۆ تایمز، ئامینە چاکێر، ژنە شاخەوانی کوردی تورکیا کە هەموو ژیانی بە شاخە بەرزەکانی کوردستان فرچکی گرتووە و ئارارات بۆتە خەمڵانی خولیای سەرکەوتن بە سەر شاخە بەرزەکانی جیهان و لەوان زنجیرە چیای ئاڵپ لە ئەورووپا، شاخەکانی پێرۆ و بۆلیڤی لە ئەمریکای بشوور و شاخی کیلیمانجاڕۆ لە ئەفریقا، ساڵی 2023 وەک یەکەمین ئەزموونی پڕۆفێشناڵی شاخەوانی لە شاخی لنین بە 7134 مەترەوە سەرکەوت.

ئامینە لەمساڵیشدا بە سەر لووتکەی ماناسلوو بە 8163 مەترەوە سەرکەوت و بڕیارە لە ساڵی داهاتوودا سەرکەوتن بە سەر گەورەترین لووتکەی جیهان، واتە ئێڤێریست تاقی بکاتەوە و ناوی خۆی لە ڕیزی گەورەناوانی شاخەوانی جیهاندا تۆمار بکات.

News ID 57220

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha