بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کاتێکدا کە دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا جەختی لە پێشێلکرانی یاسایی لە دۆسیەی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان(HDP) کرد و ڕۆژی 8ی ئاکتەوبر بۆ یەکلاکرانەوەی حوکمی ئازادیی دیاری کراوە، فەتی یێڵدێز، جێگری سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەست(MHP) بە بیرهێنانەوەی زەروورەتی ڕاپەڕاندنی بڕیاری دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا بەپێی بڕگەی 90ی دەستووری تورکیا، جەختی کرد کە "هەندێ هەنگاوی ئیجابی دەبێ هەڵگیرێت".
ناوبراو لە لێدوانێک بۆ کەناڵی سیئێنئێن تورک، سەرەڕای دان بە زەروورەتی ڕاپەڕاندنی حوکمی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا، ئەگەری دەرکرانی "لێبوردنی گشتیی" لە تورکیا ڕەت کردەوە و تەنیا ئاماژەی بە زەروورەتی ڕیفۆڕم و پێداچوونەوە بە پرسی کەمکردنەوەی سزاکان و ڕیساگەلی هاوپەیوەند بە ڕاپەڕاندنی سزا و دادپەروەری کرد کرد.
Your Comment