بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلجەزیرە، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی بڕیارنامەی دواخستنی سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێران بەڕێوەچوو.
لەو دیدارەدا ڕووسیا و چین ڕەشنووسی بڕیارنامەی دواخستنی سەپاندنی سزاکان بەسەر ئێراندا پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایش کرد بۆ ئەوەی دەرفەتێک بۆ دیپلۆماسی بڕەخسێنێت.
بڕیارنامەکە پێویستی بە لانیکەم نۆ دەنگ هەبوو و هیچ ڤیتۆیەکی لەندەن، پاریس و واشنتۆن لە دەنگی ئەنجوومەنی ئاسایشی ١٥ ئەندامیدا نەبوو.
Your Comment