بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە بەرامبەر ئەو کارە شەڕانگێزانەی سوپای ئەمریکای منداڵکوژ، کاتژمێرێک لەمەوبەر، جەنگاوەرە بوێرەکانی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران بە چەند مووشەکێکی بالیستی بنکەی ئاسمانی و ناوەندی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکایان لە ئوردن کردە ئامانج.
سوپای پاسداران ڕایگەیاند: تا هەڕەشەکان لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام بن و کردەوە نایاسایی و خراپەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە دژی بەرژەوەندییەکانمان بەردەوام بن، خۆڕاگری بەردەوام دەبێت.
پێویستە هەڕەشەکانی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا و دەستێوەردانە نایاساییەکان دژی بەرژەوەندییەکانمان بوەستن.
Your Comment