ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاتێکدا خۆی بۆ دیدار لەگەڵ دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئامادە دەکات کە پرسی کوردەکانی سووریا و داهاتووی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) لە سەرەوەی ڕۆژەڤی هەر دوو لایەندایە. ئەنقەرە ئەو هێزە بە لقێکی پەکەکە دەزانێت و واشنتۆنیش لە ژێر گوشاردایە بۆ کۆتاییهێنان بە پاڵپشتییان و ڕێخۆشکردن بۆ ئاوێتەبوونیان لە ئەرتەشی سووریا.
هاوڕیزی ستراتژیک لە سووریادا
کارناسان لایان وایە دوورنووێنی ژێئۆپۆلیتیکی تورکیا هاوئاراستەی سیاسەتی دەوڵەتی ترامپ بۆ ڕادەستکردنی بەرپرسایەتییەکانی بە هاوپەیمانانی ناوچەییە و ئەو هاوڕیزییە زیاتر لە هەموو جێیەک لە سووریادا بەرچاوە؛ شوێنێک کە ترامپ گەمارۆکانی هەڵوەشاندۆتەوە و بەدوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکی لە وڵاتەیە و تورکیا و وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس خۆیان بۆ پڕکردنەوەی جێی ئەمریکا لە سووریادا خۆش کردووە.
ئەردۆغان لە سووریادا هاوکاری نزیکی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە هەیە و ڕاهێنانی هێزە ئەمنییەکانی سووریای لە ئەستۆ گرتووە. ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشوازیی بەرچاوی بەرپرسانی نێودەوڵەتی لە ئەحمەد شەرع لە کۆبوونەوەی ئەمدواییەی توێژینگەکان و هەروەها لە وتاردانی لە کۆبوونەوەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرکدا، مزگێنی دەری سەرڕێژبوونی سەرمایەگەلی ڕۆژئاوایی بۆ پێدانی مووچە و وزە لەو وڵاتەیە.
گوشاری ئەمریکا لە سەر کوردەکان
پرسی سەرەکیی ناکۆکی ئەنقەرە و واشنتۆن هێشتاش هەسەدە بە سەرکردایەتی کوردەکانە. تورکیا ئەو گرووپە بە لقێکی پەکەکە دەزانێ و ترامپ هەوڵ دەدا کۆتایی بە پاڵپشتیی ئەمریکا لەو هێزانە بهێنێت.
ئەمریکا خەریکی گوشارخستنە سەر هەسەدە بۆ چاوپۆشی لە خۆبەڕیوەبەری و ئاوێتەبوونیان لە ئەرتەشی سووریایە. بەوەشەوە، بەرخۆدانی کوردەکان و هەروەها تۆمەتی هاوپەیوەند بە توندوتیژیی هێزەکانی شەرع لە دژی مەسیحی، عەلەوی و درۆزییەکان، ڕەوتی ئەو ئاوێتەکارییەی ئاڵۆزتر کردووە.
هاوئاراستەیی واشنتۆن و ئەنقەرە
جیمز جێفری باڵوێزی پێشووی ئەمریکا و نوێنەری تایبەتیی بۆ کاروباری سووریا، جەخت لەوە دەکات کە "ئەمریکا، تورکیا و دیمەشق ناکۆکییەکی ئەوتۆیان لە پرسی ئاوێتەبوونی هەسەدەدا نییە و ئەو ڕەوتە دەبێ بەپەلە دەست پێبکات".
هاوکات تام باراکی باڵوێزی ئەمریکا لە تورکیا لە دۆستانی نزیکی ترامپیش بۆتە ئاڵاهەڵگری سیاسەتەکانی ئەنقەرە لە واشنتۆن و لە لێدوانە گشتییەکانیدا گەلێ جار بە ڕاوێژێکی ئیجابی باسی لە ئیمپراتووریای عوسمانی کردووە.
بەوەشەوە بە وتەی گونۆل توول، بەڕێوەبەری پلانی تورکیا لە ڕێکخراوی ڕۆژهەڵاتی ناوین، دەڵێ: هەڵوێستی باراک لە پرسی سووریادا ئەگەرچی هاوشێوەی هەڵوێستەکانی تورکیایە، بەڵام بە کردەوە ئەنقەرە هێشتا دەسکەوتێکی بەرچاوی لە پرسی هەسەدەدا بەدەست نەهێناوە.
Your Comment